٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:١٨
کوژرانی 25 داعشی لە ڕوتبەی عێراق

سەرکردایەتیی هەڵمەتی ئەنبار باسی کوژرانی 25 تیرۆریستی داعشی کرد لە باشووری شارستانی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری ئێراق .

سەرکردایەتیی هەڵمەتی ئەنبار باسی کوژرانی 25 تیرۆریستی داعشی کرد لە باشووری شارستانی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباری ئێراق .

بەپێی نووسینی بنکەی هەواڵدەریی سومریەنیوز، ئیسماعیل مەحلاوی سەرکردەی ژووری ئۆپراسیۆنی ئەنبار وتیشی: فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی هاوپەیمانیی نقونەتەوەیی ئەمڕۆ پێنج شەممە دە ترۆمبیلی سەربازیی داعشیان لە باشووری ڕوتبە دایە بەر پەلامار و بەتەواوی تێکیان شکاندن.

ناوبراو تیشی: لەم طەڵمەتەدا 25 داعشی کە لە ترۆمبیلەکەدا بوون کوژران.

ئەفسەرانی عێراقی کە لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دژی تیرۆریستانی داعشن لە شارستانی ڕوتبە هەڵکەوتوو لە لێواری سەرسنووریی ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ ئەردەن، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو خوازیاری پشتیوانیی دەستبەجێی ئاسمانی بوون بە مەبەستی بەرپەرچ دانەوەی طێرشەکانی تیرۆریستانی داعش.

هێزەکانی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەم ناوچەیەیان بە تەواوی لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە، بەڵام طێرش و پەلامارەکانیان هەروا بەردەوامە.
....
300